پێشمه‌رگه سپۆرت -
خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان بۆ ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوان درێژه‌ی هه‌یه‌و له چوارچێوه‌ی یاریه‌كانی خوله‌كه و له هه‌فته‌ی سێهه‌م ، تیپی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م دا میوانداریان كرد له تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی شێروانه .
له‌و یاریه‌دا كه كاتژمێر 3:30 خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 12 مانگی نیسان به‌ڕێوه چوو تێیداو له‌سه‌ره‌تاوه یاریزانانی پێشمه‌رگه به ئاستێكی به‌رز بینران و دوایی دوو خوله‌ك له ده‌ست پێكی یاری كارزان باپیری یاریزانی تازه‌پێگه‌یشتوی یانه‌ی پێشمه‌رگه گۆڵی یه‌كه‌می بۆ یانه‌كه‌ی تۆمار كرد .
ئه‌مه‌و دوایی ئه‌و گۆڵه یاری به به‌هێزی مایه‌وه و یاریگه بووه جێگه‌ی هێرشی یاریزانانی هه‌ردوو تیم بۆ تۆمار كردنی گۆڵ ، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی تا گۆڵی زیاتر تۆمار بكات و تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی شێروانه‌ش ده‌یان ویست ئه‌نجامی یاریه‌كه یه‌كسان بكه‌نه‌وه و سه‌رئه‌نجام ئه‌و گێمه به گۆڵێك بۆ پێشمه‌رگه به كۆتاهات .
گێمی دووه‌م دووباره هێزی یاریزانانی هه‌ردوو تیمی پێوه دیار بوو دوایی 24 خوله‌ك له‌و گێمه یاریزان تاهیر فاتح گۆڵی یه‌كسان كردنه‌وه‌ی بۆ تازه‌پێگه‌یشتوانی شێروانه تۆمار كرد .
ئه‌مه‌و پێش دوو خوله‌ك له كۆتاهاتنی كاتی یاسایی یاریه‌كه دیاكۆ فواد یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه توانی دووه‌م گۆڵ بۆ پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی تۆمار بكات و ئه‌نجامی كۆتایش به 2-1 گۆڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی پێشمه‌رگه به كۆتاهات .
به‌و ئه‌نجامه‌ش پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له كۆی دوو یاری كه ئه‌نجامی داوه كۆی خاڵه‌كانی كرده 4 خاڵ به یه‌كسان بونێك و سه‌ركه‌وتنێك .