پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی تۆپی باسكه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئاماده‌كاریه‌كانی بۆ به‌شداری له خولی پله یه‌كی باسكه‌ی یانه‌كانی عێراق ده‌ست پێكردووه و ده‌ست پێكی یاریه‌كانی تیپه‌كه‌ی پێشمه‌رگه به پالاَوتن ده‌بێت .
بڕیاره له ڕۆژانی 20 و 22 مانگی نیسانی 2018 و له دوو یاری ئه‌و پالاَوتنه ، تیپی باسكه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه له‌به‌رامبه‌ر تیپی باسكه‌ی یانه‌ی ئه‌كادی شاری هه‌ولێر یاری بكات .
یاری یه‌كه‌م له ڕۆژی هه‌ینی 20 / 4 له هۆڵی داخراوی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئه‌نجام ده‌درێت و هه‌روه‌ك له ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 22 مانگی 4 یاری گه‌ڕانه‌وه له هۆڵی ئه‌كادی شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌چێت .
سه‌باره‌ت به ئاماده‌كاریه‌كانی تیپی باسكه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ به‌شداری له خولی ئه‌م وه‌رزه‌ی باسكه‌ی یانه‌كانی عێراق ، زانیار كه‌ریم خه‌لیلیان ڕاهێنه‌ری تیپی باسكه‌ی یانه‌كه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، پاش ئه‌وه‌ی له ساڵی ڕابردوو پله‌ی یه‌كه‌مان له‌سه‌ر ئاستی یانه‌كانی عێراق به‌ده‌ست هێنا و به‌هۆی قه‌یرانی دارایی نه‌مان توانی به‌شداری له خولی نایاب بكه‌ین ، خۆش به‌ختانه و به هاوكاری یانه‌كه‌مان بۆ ئه‌م ساڵ دووباره به‌شداری له یاریه‌كانی خوله‌كه ده‌كه‌ین .
ناوبراو ووتیشی ، له ئێستادا تیپی باسكه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئاماده‌كاریه‌كانی ده‌ست پێكردووه و بڕیاریشمان داوه به شێوه‌ی خواستن دوو یاریزانی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان بانگێشت بكه‌ین تا پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌مان بۆ خوله‌كه پته‌وتربێت .
ئه‌و ووتیشی پاش كۆتاهاتنی یاریه‌كانی پالاَوتن یانه‌یه‌ك ده‌گاته یاریه‌كانی قۆناغی كۆتایی و له‌گه‌ڵ یانه‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارو دووباره به خولێك به یه‌ك ده‌گه‌ینه‌وه .