پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان و به‌ده‌ست هێنانی سێ خاڵی یاریه‌كه‌یان له شاری هه‌ڵه‌بجه ، تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه ڕووی كرده شاری شه‌هیدان و بووه میوانی یانه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید .
ئه‌و یارییه له كه‌شێكی باراناوی به‌هاره‌دا به‌ڕێوه چوو ، تێیداو دوایی یاریه‌كی به‌هێز سه‌رئه‌نجام تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانی به ئه‌نجامی گۆڵێكی بێ وهلاَم سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و به‌و سێ خاڵه‌شی خۆی گه‌یانده یاریه‌كانی قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خوله‌كه پێش كۆتاهاتنی دوا یاری خۆی كه له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان یاری ده‌كات .
گۆڵه‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه له خوله‌كه‌كانی سه‌ره‌تایی تایمی دووه‌م و له ڕێگه‌ی یاریزان حه‌مید ڕه‌حیم تۆمار كرا‌و به‌و ئه‌نجامه‌ش پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی كۆی خاڵه‌كانی كرده 23 خاڵ و گه‌یشته قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕین و هه‌ر له یاریگه‌ی یانه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌شه‌وه ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌ران و یاریزانان ئاهه‌نگی گه‌یشتنیان به‌و قۆناغه گێڕا .