پێشمه‌رگه سپۆرت -
ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 5 نیسانی 2018 و له نێو باره‌گه‌ی سه‌ره‌كی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه به یاوه‌ری چه‌ند ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی كارگێڕی پێشوازی كرد له ( ئه‌شكان كارزان ) ی ئه‌ستێره‌ی تێنسی سه‌رمێزی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه كه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له عه‌مانی پایته‌ختی ئوردوون توانی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق میدالیایی زێڕ به‌ده‌ست بهێنێت و له ئاستی خۆیدا پله‌ی یه‌كه‌می بۆ عێراق ده‌سته‌ركرد .
له میانه‌ی ئه‌و دیداره‌دا كه هه‌ریه‌ك له هه‌ردی ئه‌حمه‌دی ڕاهێنه‌ری ئه‌شكان و باوكی یاریزانی نابراو ئاماده‌ی بوون ستایشی ڕۆڵی ئه‌م یاریزانه‌یان كردوو سوپاسی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌یان كرد كه گرنگی به‌م یارییه ده‌دات ، له‌به‌رامبه‌ریشدا مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد خۆش حاڵی خۆی ده‌ربڕی بۆ ئه‌و ئه‌نجامه گه‌وره‌یه و ده‌ست خۆشی له ڕاهێنه‌ر و باوكی یاریزانه‌كه كرد و به‌ڵێنی پشتگیری كردنی خۆی بۆ دووپات كردنه‌وه .