پێشمه‌رگه سپۆرت -
فێرگه‌ی پێشمه‌رگه سه‌ركه‌وتن له دوایی سه‌ركه‌وتنی له یاریه‌كانی خولی فێرگه‌كانی شاری سلێمانی گه‌یاندیه یایه‌كانی قۆناغی داهاتووی ئه‌و خوله كه بڕیاره له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه بچێت .
له دوا یاری خۆیدا و پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه 17 ئاداری 2018 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی دووه‌می یانه‌ی سلێمانی ، فێرگه‌ی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه ڕوبه‌ڕوی فێرگه‌ی چه‌م چه‌ماڵ بونه‌وه ، له‌و یاریه‌دا یاریزانانی پێشمه‌رگه توانیان سه‌ركه‌وتنێكی گرنگ به‌ده‌ست بهێنن پاش ئه‌وه‌ی به دوو گۆڵی یاریزانی بێچوه شێری پێشمه‌رگه ئه‌له‌ند توانیان بگه‌نه یاریه‌كانی قۆناغی داهاتوو .
ئه‌و یاریه به ئه‌نجامی 2-1 گۆڵ له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی پێشمه‌رگه به كۆتاهات و ئه‌و ئه‌نجامه‌ش پێشمه‌رگه‌ی گه‌یانده قۆناغه به‌هێزه‌كه كه یاریه‌كانی له داهاتوو به‌ڕێوه ده‌چێت .