پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانی دوا یاری خۆی له قۆناغی یه‌كه‌می خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق به سةركه‌وتن به كۆتابهێنێت و به ئه‌نجامی 3-1 گێم له تیپی باله‌ی یانه‌ی حه‌بانیه بباته‌وه .
كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێ شه‌ممه 13 / 3 / 2018 و له نێو هۆڵی شه‌عب له شاری به‌غداد تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه ڕوبه‌ڕوی تیپی باله‌ی یانه‌ی حه‌بانیه بونه‌وه ، له‌و یاریه‌دا یاریزانانی پێشمه‌رگه توانیان به ئةنجامى 3-1 گێم سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بهێنن و به‌و ئه‌نجامه‌ش كۆی خاڵه‌كانیان كرده 19 خاڵ و بوونه پاڵه‌وانی یانه‌كان له قۆناغی یه‌كه‌مدا .