پێشمه‌رگه سپۆرت -
ناوه‌ندی وه‌رزش و لاوانی دهۆك پاڵه‌وانێتی تۆپی سه‌رمێزی كچانی پێشكه‌وتووی كوردستان ئه‌نجام ده‌دات .
له شاری دهۆك و له نێو هۆڵی تۆپی سه‌رمێزی تایبه‌ت به ناوه‌ندی وه‌رزش و لاوانی دهۆك پاڵه‌وانێتی تۆپی سه‌رمێزی كراوه‌ی كچانی یانه‌كان و هه‌ڵبژارده‌ی پارێزگه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت و تێیداو كچانی پێشمه‌رگه به پێكهاته‌یه‌كی به‌هێزی تۆكمه به‌شدارن .
سه‌باره‌ت به به‌شداریان له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا به‌ڵێن حه‌یده‌ر ڕاهێنه‌ری تیپی تۆپی سه‌رمێزی كچانی یانه‌ی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، سوپاس بۆ خوای گه‌وره كه ڕۆژ له دوایی ڕۆژ ئاستی تیپی تۆپی سه‌رمێزی كچانی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌هێز ده‌بێت و وه خۆش به‌ختانه‌ش پاش ئه‌وه‌ی دوو كیژه یاریزانی ئاست به‌رز په‌یوه‌ندیان به پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌مان كرد ، مه‌شقه‌كانمان به‌رده‌وام بوو كه هه‌فتانه به شێوه‌یه‌كی چڕ و ڕۆژانه له هۆڵی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كه‌مان مه‌شقه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ین و ئاماده‌كاری بۆ پاڵه‌وانێتیه‌كانی كوردستان و عێراق ده‌كه‌ین .
سه‌باره‌ت به به‌شداریان له‌م پاڵه‌وانێتیه‌دا به‌ڵێنی ڕاهێنه‌ر ووتی : ئه‌م پاڵه‌وانێتیه به شێوه‌یه‌كی كراوه و له‌لایه‌ن ناوه‌ندی وه‌رزش و لاوانی دهۆك كراوه‌ته‌وه كه به سوپاسه‌وه و به پاڵپشتی به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه و سه‌رپه‌رشتیاری تیپه‌كه‌مان به‌شداریمان كردووه .
ناوبراو ووتیشی له ڕۆژی هه‌ینی ڕابردووه وه ڕوومان له شاری دهۆك كردووه بۆ ئه‌نجام دانی چه‌ندین یه‌كه‌ی مه‌شقی و وه ئه‌نجام دانی یاریه‌كی دۆستانه و به‌شاریكردنمان له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا كه ناوه‌ندی وه‌رزش و لاوانی دهۆك ڕێكی خستووه .
ئه‌و كه ڕاهێنه‌ری تیپه‌كه‌ی كچانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی یه ووتی ، یاریه‌كی به‌هێزی دۆستانه‌مان له‌به‌رامبه‌ر كچانی هه‌ڵبژارده‌ی دهۆك ئه‌نجام دا كه تیپی كچانی پێشمه‌رگه بریتی بوون له كچه یاریزانان ( كانی شه‌وقی ، ئه‌ژین عه‌لی و ئه‌وین عه‌لی ) كه توانیمان به ئه‌نجامی 3-0 بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنین و كچانمان 7 یاریان ئه‌نجام دا كه 6 یاری به سه‌ركه‌وتن و یه‌ك یاری به شكست به كۆتاهات .
دواجار به‌ڵێن ووتیی چه‌ندین یاریزانی به‌هێز له‌م پاڵه‌وانێتیه‌دا به‌شداری یان كردووه و ئێمه‌ش وه‌ك تیپی كچانی یانه‌ی پێشمه‌رگه وه‌ك نوێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی سلێمانی به‌شدارین بۆ ئه‌نجامه‌كانی كۆتایی یاری ده‌كه‌ین و ئه‌وه‌ش دووباره ده‌بێته كه‌مپێكی مه‌شقی و ئاماده‌كاری زیاتر بۆ تیپه‌كه‌ی پێشمه‌رگه بۆ به‌شداری له پاڵه‌وانێتیه‌كانی كوردستان عێراق دا .