پێشمه‌رگه سپۆرت -
ڕۆژی دوو شه‌ممه 12 / ئاداری 2018 هه‌فته‌ی یه‌كه‌می دووه‌م قۆناغی خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت و تێیداو پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به پێكهاته‌یه‌كی جیاواز ده‌بێته میوانی یانه‌ی سه‌ید سادق .
بڕیاره كاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌ڕۆ و له‌سه‌ر یاریگه‌ی ئه‌و یانه‌یه تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه ڕوبه‌ڕوی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی سه‌ید سادق ببێته‌وه و ئه‌و یاریه‌ش ده‌بێته یاری دووه‌می هه‌ردوو تیم له خوله‌كه كه‌له‌به‌رامبه‌ر یه‌ك یاری ده‌كه‌ن .
پێشمه‌رگه ئاماده‌كاری ته‌واوی هه‌یه‌و بۆ پته‌وتر بوونی پێكهاته‌كه‌شی دوو یاریزانی نوێی بانگێشت كردووه .
یانه‌ی پێشمه‌رگه له قۆناغی یه‌كه‌مدا خاوه‌ن 13 خاڵ بوو به پله‌ی یه‌كه‌م ڕیزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م هات .
ئه‌مه‌و له هه‌مان ڕۆژ چه‌ندین یاری دیكه له هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌كه ئه‌نجام ده‌درێن و خشته‌ی یاریه‌كانی به‌م شێوه‌یه ده‌بێت .