پێشمه‌رگه سپۆرت -
بۆ دیاریكردنی پله‌كانی نۆیه‌م تا دوانزه‌یه‌می ڕیزبه‌ندی ، تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بێت له كێبڕكێكانی پاڵه‌وانێتی باله‌ی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ولاَتانی عه‌ره‌بی دا‌و له پێنجه‌مین یاری خۆیدا ڕوبه‌ڕوی تیپی باله‌ی یانه‌ی مجه‌مه‌ع پتڕۆڵی جه‌زائیری ده‌بێته‌وه .
بڕیاره كاتژمێر 8:00ی شه‌وی هه‌ینی 23 / 2 / 2018 و له نێو هۆڵی یانه‌ی ته‌ڕه‌جی تونسی ، تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه له‌به‌رامبه‌ر تیپی باله‌ی یانه‌ی مجه‌مه‌ع پتڕۆڵی جه‌زائیر یاری بكات .
ئه‌نجامی ئه‌و یارییه بۆ تیپه‌كه‌ی پێشمه‌رگه دیاریكردنی ڕیزبه‌ندی ده‌بێت له پله‌كانی نۆیه‌م تا دوانزه‌یه‌می ڕیزبه‌ندی .
پاڵه‌وانێتی باله‌ی ولاَتانی عه‌ره‌بی به‌به‌شداری 20 تیپی باله له 12 ولاَتی عه‌ره‌بی به‌ڕِێوه ده‌چێت و یاریه‌كانی له ولاَتی تونس به‌رده‌وامه .