پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌مه‌به‌ستی به‌شداری له 36 هه‌مین پاڵه‌وانێتی باله‌ی ولاَتانی عه‌ره‌بی ، شاندی تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه گه‌یشتنه ولاَتی تونس .
ئێواره‌ی ڕۆژی 14 / 2 / 2018 و له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غداده‌وه شانده گه‌یشتنه ولاَتی توركیا و پاشان دوایی پشویه‌ك و گۆڕینی فڕۆكه شاندی یانه‌كه گه‌یشتنه فڕۆكه‌خانه‌ی قرتاج له ولاَتی تونس .
بڕیاره یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتی باله‌ی ولاَتانی عه‌ره‌بی به‌به‌شداری 20 یانه و له‌به‌رواری 17 مانگی 2 ده‌ست پێبكات و ئه‌مه‌و تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه یاریه‌كانی له به‌رواری 18 / 2 ڕۆژانی دوایی به‌ڕێوه ده‌چێت .