پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی عێراق پالاَوتنه‌كانی كۆتایی قۆناغی یه‌كه‌می له شاری به‌غداد ئه‌نجام دا‌و له كۆی 18 یاریزانی به‌شداری ئه‌و پاڵه‌وانێتیه ڕه‌وه‌ند حامیدی یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه توانی پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ست بهێنێت و بگاته پالاَوتنه‌كانی كۆتایی قۆناغی دووه‌م .
له‌و باره‌یه‌وه و ئه‌سعه‌د ئیسماعیل سه‌رپه‌رشتیاری گشتی به‌شی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، پالاَوتنه‌كه بۆ 18 یاریزانی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام دراو له پاش ئه‌وه‌ی یاریه‌كانی به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوانه و به نۆ جه‌وله‌ی سویسری یاریه‌كانی ئه‌نجام دران خۆش به‌ختانه ڕه‌وه‌ند حامیدی یاریزانی یانه‌كه‌مان ، یانه‌ی پێشمه‌رگه توانی بگاته پالاَوتنه‌كانی كۆتایی قۆناغی دووه‌م كه بڕیاره ئه‌و قۆناغه له مانگی 4ی ئه‌م ساڵ ئه‌نجام بدرێت .
ناوبراو ووتیشی له ئێستادا هه‌رسێ یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه ( ڕه‌وه‌ند حامید ، ئه‌حمه‌د جه‌زا و زۆزگ سه‌لاَح ) له پالاَوتنه‌كانی كۆتایی قۆناغی دووه‌مدان كه ده‌بنه ڕكابه‌ر بۆ گه‌یشتن به ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق .