پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی له پێگه‌ی فه‌رمی خۆی ڕایگه‌یاندبۆ ماوه‌ی چوار ساڵ و هه‌تا وه‌رزی 2021 - 2022 گرێبه‌ستی جێرارد پیكێی نوێ كرده‌وه .
یانه‌ی ناوبراو موچه‌ی پیكێی ئاشكرا نه‌كردووه و ته‌نیا ئاماژه‌ی به مه‌رجی په‌شیمان بونه‌وه داوه كه بڕی 500 ملیۆن یۆرۆیه ، به‌مه‌ش پیكێ بوو به دووه‌مین یاریزانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه كه مه‌رجی په‌شیمان بونه‌وه‌كه‌یان ڕێژه‌یه‌كی زۆری بۆ دیاری كراوه دوایی لیۆنێل میسی كه ئه‌و 700 ملیۆن یۆرۆیه .