پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق هه‌ڵبژارده‌ی عێراقی بۆ به‌شداری له پاڵه‌وانێتی ئاسیایی هۆڵی داخراو دیاری كردوو تێیدا شه‌ش كوڕ و كچه یاریزانی پاڵه‌وانی پێشمه‌رگه له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌كه دیاری كران.
هه‌ریه‌ك له ( چاوان به‌هادین ، مریه‌م عه‌بدول حه‌مید ، شه‌هلا قاسم ، داستان جه‌مال ، سه‌ركان به‌كر عه‌بده و باری عامر ) له‌و پێكهاته‌یه ده‌بن كه به‌شداری له پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی ئاسیا له ولاَتی ئێران ده‌كه‌ن .
ڕكابه‌ریه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه له به‌رواری 1 تا 3 / 2 / 2018 به‌رده‌وام ده‌بێت و پاڵه‌وانانی پێشمه‌رگه‌ش بۆ ئه‌نجام و میدالیا به‌شداری ده‌كه‌ن .
دكتۆر ئه‌حمه‌د به‌هادین سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌ری تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی هۆڵی داخراو به‌هێزه و شه‌ش یاریزانی پێَشمه‌رگه له هه‌ڵبژارده‌كه‌ن كه به‌م شێوه‌یه‌یه :
چاوان به‌هادین - بازی درێژ - پۆسته
مریه‌م عه‌ببدول حه‌مید - بازی به‌رز - پۆسته
شه‌هلا قاسم - سێ باز - پۆسته
داستان جه‌مال 60 م - پۆسته
سه‌ركان به‌كر عه‌بده - بازی درێژ
باری عامر - بازی درێژ
دكتۆر ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه یاریزانانی پێچشمه‌رگه له مه‌ششق و ئاماده‌كاری به‌رده‌وامدان و به شێوه‌یه‌كی چڕ خۆئاماده‌كاری بۆ به‌شداری له‌و پاڵه‌وانێتیه ده‌كه‌ن .