پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی تۆپی پێی لاوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له یاریه‌كی به‌هێزدا توانی به سێ گۆڵی بێ وه‌لاَم له‌ه لاوانی خانه‌قین بباته‌وه و كۆی خاڵه‌كانی بۆ حه‌وت خاڵ به‌رز كرده‌وه و به یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می خولی نایابی كوردستان بۆ ئاستی لاوان گه‌یشته یاریه‌كانی قۆناغی داهاتووی خوله‌كه .
له‌و یاریه‌دا كه كاتژمێر 2:30 خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 29 / 12 / 2017 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی خانه‌قین ئه‌نجام درا ، لاوانی پێشمه‌رگه توانیان به سێ گۆڵی هه‌ردوو یاریزان ( یاد عوسمان و په‌یام ئه‌حمه‌د ) سێ خاڵی یاریه‌كه به‌ده‌ست بهێنن و به‌و ئه‌نجامه‌ش لاوانی پێشمه‌رگه كۆی خاڵه‌كانیان بۆ 7 خاڵ به‌رز كرده‌وه و به یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م گه‌یشتنه یاریه‌كانی قۆناغی داهاتووی خوله‌كه .