پێشمه‌رگه سپۆرت -
ئه‌نجام له دوایی ئه‌نجام له ساڵی 2017 دا بووه جێگه‌ی ده‌ست خۆشی یه به‌رده‌وامه‌كانی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی پێشمه‌رگه و له دوا پاڵه‌وانێتیش كه به‌شداریان كرد ، تیپی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاسته‌كانی كوڕان و كچان ئه‌نجامی به‌رچاو و میدالیایی ئاڵتونیان له مل كرا .
به‌مه‌به‌ستی ده‌ست خۆشی و دووپات كردنه‌وه‌ی پاڵپشتیه‌كان بۆ تیپه‌كه ، جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه پێشوازی له ستافی ڕاهێنه‌ر و یاریزانان كرد .
ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه 26 / 12 و له نێو باره‌گه‌ی سه‌ره‌كی یانه‌ی پێشمه‌رگه له ناوچه‌ی شه‌كره‌كه ، به‌ڕِێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه به ئاماده‌بوونی سكرتێر و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی پێشمه‌رگه پێشوازی كرد له ستافی ڕاهێنه‌ر و ته‌واوی یاریزانانی تیپی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه كه به‌شداریان له پاڵه‌وانێتی نێو ده‌وڵه‌تی ئێران زه‌مین كردوو توانیان ئه‌نجامی به‌رچاویان هه‌بێت .
سه‌ره‌تا به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه ستایشی هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌رانی كرد كه به‌رده‌وام و شه‌و ڕۆژ له هه‌وڵدان بۆ گه‌یشتن به لوتكه و به‌ده‌ست هێنانی ئه‌نجامی به‌رچاو له پاڵه‌وانێتیه نێو خۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان .
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامه‌كانی دوا پاڵه‌وانێتیان جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه ووتی ، ئێوه وه‌ك تیپی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه شان به‌شانی نۆ هه‌ڵبژارده‌ی به‌هێز و له نێویاندا هه‌ڵبژارده‌ی ئێران به‌شدا بوون له پاڵه‌وانێتیه‌كی وادا و توانیتان له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاسته‌كانی كچان كه پله‌ی یه‌كه‌متان له یاری كاتا به‌ده‌ست هێنا و له كۆمیته كه چه‌ند میدالیایه‌كتان له مل كرا ئه‌نجامی به‌رچاوتان هه‌بێت و دووپات تان كرده‌وه كه ئێوه كۆڵ ناده‌ن و دڵسۆزی و یه‌كبونتان به‌و ئه‌نجامانه‌تان ده‌گه‌یه‌نێت .
به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌وان یه‌كێكن له تیپه سه‌ره‌كییه‌كانی یانه و یانه پاڵپشتی به‌رده‌وامیان ده‌بێت له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتی یه نێو خۆی و ده‌ه‌ره‌كییه‌كان .
دواتر ئه‌رسه‌لان مورادی ڕاهێنه‌ری تیپه‌كه سوپاسی ده‌سته‌ی كارگێڕی و كرد كه هه‌رده‌م له پاڵپشتیانن دان و ووتیشی له ئێستادا ته‌نیا یانه‌ی پێشمه‌رگه‌یه كه ئه‌نجامی كاریگه‌ر له‌سه‌ر ئاستی نێو ده‌وڵه‌تی و ده‌ره‌كی هه‌بێت و ئه‌وه‌ش هه‌وڵ و به‌رده‌وامی دانی مه‌شقه‌كانه له‌لایه‌ن یاریزانان و ڕاهێنه‌ران كه دڵسۆزن بۆ یاریه‌كه‌یان .