پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی ئاسیا له شاری خانتی مه‌نسك له ولاَتی ڕوسیا و له به‌رواری 20 تا 30 ی نیسانی 2024 پاڵه‌وانێتی شاره‌كانی ئاسیا ئه‌نجام ده‌دات .
سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه چوونی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه ئه‌سعه‌د ئیسماعیل سه‌رپه‌رشتیاری گشتی تیمی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و ئه‌ندام له یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی عێراق تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ڕونكردنه‌وه‌ی زیاتری دا و ووتی ، ئه‌م پاڵه‌وانێتیه بۆ شاره‌كانی ولاَتانی ئاسیایه كه له ولاَتی عێراق شاری به‌غدادی پایته‌خت به پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی ولاَت به‌شداری كردووه ، ئه‌سعه‌د ووتیشی پێكهاته‌ی یاریزانان بریتین له ( ئاكار عه‌لی ، ئاریان عه‌لی و زۆزگ سه‌لاَح ، یاریزانانی یانه‌ی پیشمه‌رگه و حسێن عه‌لی و عه‌لی له‌یس له یانه‌ی ئیتیصالات ) .
ئه‌و سه‌رپه‌رشتیاره‌ی تیمی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی پێشمه‌رگه زانیاری زیاتری به پێشمه‌رگه سپۆرت دا‌و ووتی ، یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه به شێوه‌ی تیم و به نۆ جه‌وله به‌ڕێوه ده‌چێت و له ماوه‌ی 10 ڕۆژدا ڕكابه‌رییه سه‌خته‌كانی به‌ڕێوه ده‌چن .
دواجار ئه‌سعه‌د ئیسماعیل هیوای خواست به‌ڕێز كاك پشتیوان ئه‌حمه‌د شێخ حه‌مه‌دی سه‌رۆك شاندی هه‌ڵبژارده‌ی شاری به‌غداد و تیمه‌كه‌ی بتوانن ئه‌نجامی كاریگه‌ر به‌ده‌ست بهێنن و بگه‌ڕێنه‌وه خاكی نیشتیمان .