پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له‌و ڕۆژه‌ی یانه‌یه‌ك له دایك بووی به ناوی پێشمه‌رگه ، له‌و ڕۆژی هه‌مووان به حه‌سره‌ته‌وه چاومان له داهاتوو بوو ، داهاتوویه‌ك پڕبێت له هیوا ، داهاتوویه‌ك پڕ بێت له گه‌یشتن به ئامانج و خه‌ونه به‌دی نه‌هاتووه‌كان .
دوێنێ و ئه‌مڕۆ ئه‌و ڕۆژانه بوون كه پێیان وتین ئیتر لێره‌وه ڕێڕه‌وی سه‌ركه‌وتنه‌كان به‌دی دێن ، به‌دی هاتنێك كه هه‌مووان به چه‌پڵه و چاوی پڕ فرمێسكی خۆشی و شادی یه‌وه پیرۆزبایی بكه‌ین .
تیمه‌كانی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه پاڵپشت به فێرگه‌كه‌یان گه‌یشتنیان به خه‌ونه‌كان هێنایه دی ، سه‌ره‌تا و له كاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 12 ی نیسانی 2024 ، تیمی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له شاری دهۆكی ڕه‌نگینه‌وه و له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی دهۆك ڕوبه‌ڕوی تیمێك بونه‌وه كه مێژوویه‌كی پڕ ده‌ست كه‌وت و خه‌رمانیان له یارییه‌كه هه‌یه‌و قوتابخانه‌یه‌كن له‌و بواره‌دا كه خۆش به‌ختانه و دوای 90 خوله‌ك له كاتی یاسای یارییه‌كه‌یان به ئه‌نجامی 1 - 2 گۆڵ توانیان سه‌ركه‌وتنێكی گرنگ به‌ده‌ست بهێنن و بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ڕێچكه‌ی هیواكان بۆ گه‌یشتن به قۆناغی داهاتووی خولی پیشه‌گه‌رانی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی عێراق .
ئه‌مه‌و ڕۆژی شه‌ممه 13 ی نیسان جیاواز له جیاوازه‌كان بوو بۆ تیمه‌كانی بێچوه شێرانی قوتابخانه‌ی تۆپی پێی یانه‌كه كه بۆ یه‌كه‌م جاره له خولێكی پڕ ڕكابه‌ردا و له‌سه‌ر ئاستی عێراق به‌شداره و ئه‌و تیمه‌ش توانی به ئه‌نجامێكی مێژووی و به 10 گۆڵی بێ وه‌لاَم له بێچوه شێرانی یانه‌ی دهۆك بباته‌وه .
هه‌رچی له كاتژمێر 3:30 خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆی هه‌مان ڕۆژ بوو هه‌ردوو تیمه‌كانی لاوان و پێشكه‌وتوان چونه نێو دوو ڕكابه‌ری به‌هێز ، لاوه‌كان میوانداریان له دهۆك ڕه‌نگین كردوو پیێشكه‌وتووه پاڵه‌وانه‌كان له شاری به‌غداد بونه میوانی یانه‌ی الحسێن .
وه‌ك هه‌میشه و نه‌ریته به‌رده‌وامه‌كانیان و له دوای ڕكابه‌رییه‌كی به‌هێز لاوانی پێشمه‌رگه به گۆڵێكی بێ وه‌لاَم سه‌ركه‌وتنیان له‌به‌رامبه‌ر لاوانی دهۆك نوسییه‌وه و هه‌رچی تیمه‌كه‌ی پێشكه‌وتوان بوو پێشمه‌رگه ئاسا له‌سه‌ر یاریگه‌ی 5000 هه‌زار هانده‌ره‌وه توانیان به 2 گۆڵی خاوێن سێ خاڵی گرنگ له‌به‌رامبه‌ر الحسێن به‌ده‌ست بهێنن .
دواجار ئه‌و ده‌ست كه‌وت و ئه‌نجامانه‌ش پێمان ده‌ڵێن كه یانه‌ی پێشمه‌رگه خزمه‌ت به چینی وه‌رزشكاران و لاوان ده‌كات ، پێمان ده‌ڵێن كه ته‌نیا وه‌رزه‌ش ه ڕێگه‌ی ئێمه ، پێمان ده‌ڵێت كه یانه‌ی پێشمه‌رگه ئه‌و قوتابخانه‌یه‌یه كه بۆ داهاتوو ده‌بێته مایه‌ی گه‌یشتن به خه‌ونه به‌دی نه‌هاتووه‌كان و گه‌یشتن به ئامانج و ده‌ست كه‌وته‌كان .