پێشمهرگه سپۆرت -
لۆکا مۆدریچ هاوینی ڕابردوو گرێبەستێكی ئەهلی سعودیبه موچهیهكی خهیاڵی رەتکردووەتەوە.
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرای کرد، هاوینی رابردوو یانەی ئەهلی سعودی هاتووەتە سەر هێڵ و ئۆفەرێکی پێشکەش بە لۆکا مۆدریچی کڕواتی کردووە بە موچەی ساڵانەی 80 ملیۆن یۆرۆ، بەڵام ئهستێرهكهی ریاڵ مەدرید مانەوەی لە یانەی شاهانە پێ باشتر بووە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، مۆدریچ پێشنیارەکەی سعودیەی رەتکردە و ئەوکات بڕیاریدابوو گرێبەستەکەی بۆ وەرزێکی دیەکەش درێژە پێ بدات، تا بە تەواوی بڕیار لەبارەی چارەنووسیەوە دەدات.
مارکا له كۆتایشدا دهڵێت ئەگەر ئەستێرە کڕواتییەکە لە هاوینی ئەمساڵدا ریاڵ مەدرید جێبهێڵێت ئەوا سێ بژاردەی لەبەردەستە، ئەوانیش چوون بۆ خولی ئەمریکی یاخود سعودی، هەروەها گەڕانەوە بۆ دینامۆ زاگرێب کە لەوێوە دەستی بە یاریکردن کردووە.