پێشمه‌رگه سپۆرت -
زه‌ینه‌دین زیدانی فه‌ڕه‌نسی وڕاهێنه‌ری یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ڕه‌تیده‌كاته‌وه نازناوی خولی ئیسپانی له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌كه‌ی كۆتایی هاتبێت .
شه‌وی ڕابردوو یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه دوو خاڵی تری له‌ده‌ستدا وئه‌گه‌ر ڕیاڵ مه‌درید له خیتافی بباته‌وه جیاوازی خاڵه‌كانی ده‌كاته چوار خاڵ له‌گه‌ڵ یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه .
له میانه‌ی لێدوانێكیدا پێش یاری یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر خیتافی زیدان وتی: به هیچ شێوه‌یه‌ك خولی ئیسپانی له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌كه‌مان كۆتایی نه‌هاتووه وهێشتا شه‌ش یاریمان ماوه و ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ین له هه‌موو یاریبهكان سه‌ركه‌وتن تۆمار بكه‌ین .
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا زیدان ده‌ڵێت ده‌بێت به‌رامبه‌ر خیتافی باش بجه‌نگین چونكه نێچرێكی ئاسان نابێت و هه‌وڵی بردنه‌وه ده‌ده‌ین .