پێشمه‌رگه سپۆرت -
دوایی ئه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتی چه‌ندین پاڵه‌وانێتی جیهانی كردووه و بۆته یه‌كێك له ناوبژیوانه دیاره‌كانی جیهان و ولاَتانی عه‌ره‌بی ، ئه‌سعه‌د ئیسماعیل پله‌ی ناوبژیوانه جیهانییه‌كه‌ی به‌رز كرایه‌وه ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ی كۆبونه‌وه‌ی یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی نێو ده‌وڵه‌تی له ولاَتی ئیمارات ئه‌نجام دراو تێیداو لیژنه‌ی ناوبژیوانانی نێو ده‌وڵه‌تی یه‌كێك له بڕیاره‌كانی بێداچوونه‌وه بوو به ئاستی ناوبژیوانانی یه‌كێتیه‌كه‌ی دا .
ئه‌مه‌و لیژنه‌ی ناوبراو بڕیاری دا كه ئه‌سعه‌د ئیسماعیلی ناوبژیوانی نێو ده‌وڵه‌تی پله‌ی ناوبژیوانێكه‌ی له ( D ) بۆ ( C ) به‌رز بكرێته‌وه و ئه‌و بڕیاریه‌ش په‌سه‌ند كرا .
له‌وباره‌یه‌وه ئه‌سعه‌د ئیسماعیل ناوبژیوانی نێو ده‌وڵه‌تی شه‌تره‌نج له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، سالاَنه دانیشتنی یه‌كێتی نێو ده‌وڵه‌تی شه‌تڕه‌نج به‌ڕێوه ده‌چێت و له‌م ساڵیش له ولاَتی ئیمارات ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه به‌ڕێوه چوو كه زیاتر له 150 كه‌س تێیدا به‌شداریان كرد و خۆش به‌ختانه‌ش له ولاَتی عێراق به‌نده و فه‌رحان نه‌صیر جاسم له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ی لیژنه‌ی ناوبژیوانان پله‌ی ناوبژیوانیمان به‌رز كرایه‌وه .
ئه‌سعه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه پله به‌رزكردنه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای ئاست و چالاكییه‌كانی ئه‌و ناوبژیوانه ده‌بێت و سوپاس بۆ خوای گه‌وره‌ش ئێمه زۆرترین چالاكیمان له ماوه‌ی ڕابردوو هه‌بووه هه‌ربۆیه بڕیارمان له‌سه‌ر درا كه پله‌ی ناوبژیوانیمان به‌رز بكرێته‌وه .
له كۆتایش ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌وان بێ وچان كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن خزمه‌ت به یاری شه‌تره‌نج بكه‌ن و ئاستی ناوبژیوانی عێراقیش بگه‌یه‌نه لوتكه‌ی به‌ڕێوه بردنی پاڵه‌وانێتیه‌كان .
جێگه‌ی باسه ئه‌سعه‌د ئیسماعیل سه‌رپه‌رشتیاری گشتی به‌شی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و له هه‌مان كات جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی عێراقه