پێشمه‌رگه سپۆرت -
قۆناغه به‌هێزه‌كه‌ی پاڵه‌وانێتی باله‌ی یانه‌كانی ولاَتانی عه‌ره‌بی ده‌ست پێده‌كات و بڕیاره كاتژمێر 7:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه 25 / 2 / 2020 و به ئه‌نجام دانی یارییه‌كانی قۆناغی هه‌شت تیپی بۆ گه‌یشتن به قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕین یارییه‌كان ئه‌نجام بدرێن .
تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه پاش سه‌ركه‌وتنی بۆ ئه‌و قۆناغه بڕیاره ڕوبه‌ڕوی یانه‌ی ئه‌هلی به‌حرێنی ببێته‌وه و یارییه‌كه‌ی به‌به‌هێزترین یاری پاڵه‌وانێتیه‌كه هه‌ژمار ده‌كرێت .
یانه‌ی پێشمه‌رگه به پێكهاته‌یه‌كی به‌هێز ئاماده‌كاری بۆ ئه‌و یارییه‌ی كردووه و ڕوبه‌ڕوی تیپێك ده‌بێته‌وه كه زۆرینه‌ی یاریزانانی له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی به‌حرێن یاری ده‌كه‌ن ، ئه‌مه‌و جگه‌له‌وه‌ی به پیشه‌گه‌رێكی ئاست به‌رز ڕیزه‌كانیان تۆكمه كردووه .
هه‌ر له یارییه‌كانی قۆناغی هه‌شت تیپی :
كازمه‌ی كوێتی × العربی
الزمالیك میسر × السیب عه‌مان
الاهلی میسر × السلام
له هه‌مان كات و بۆ ڕیزبه‌ندی پله‌كانی نۆیه‌م تا دوانزه‌یه‌م شه‌بابی ئه‌هلی و سنجل ڕوبه‌ڕوی یه‌ك ده‌بنه‌وه و بۆ هه‌مان ڕیزبه‌ندیش هه‌ردوو یانه‌كانی ئه‌ساریا و بنی یاس به یه‌ك ده‌گه‌ن .
دواجار یانه‌كانی خیبل و غاز جنوبی عێراقی بۆ ریزبه‌ندییه‌كانی 13 تا 15 هه‌مینی ڕیزبه‌ندی یاری ده‌كه‌ن .