پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه دووه‌م یاری خۆی له قۆناغی دووه‌می خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان ئه‌نجام دا‌و بووه میوانی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان .
له‌و یاریه‌دا كه كاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 21 / 2 / 2020 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان به‌ڕێوه چوو ، تێیداو له‌گه‌ڵ ده‌ست پێكی یاری یاریزانانی هه‌ردوو تیم بۆ تۆماركردنی گۆڵ هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر تۆڕی گۆڵی یه‌كدی ده‌ست پێكردوو له‌گه‌ڵ دروست بوونی چه‌ند هه‌لێكی گۆڵ تۆمار كردن به‌لاَم یاریزانانی هیچ كام له یانه‌كان نه‌یان توانی گۆڵ تۆمار بكه‌ن و گێمی یه‌كه‌م به بێ گۆڵ به كۆتاهات .
گێمی دووه‌م كه به گێمی ڕاهێنه‌ران ناوده‌برێت گۆڕانكارییه‌كان له پێكهاته‌ی پێشمه‌رگه بووه گۆڕانكاری له كه‌شی یارییه‌كه بۆ یاریزانانی پێشمه‌رگه و توانیان دوو گۆڵ تۆمار بكه‌ن و له خوله‌كی 82 دژوار كاكه برا به لێدانێكی ئه‌فسوناوی گۆڵی یه‌كه‌م و پێشكه‌وتنی بۆ پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی تۆمار كردوو گۆڵی دووه‌میش له خوله‌كی 90+4 و له ڕێگه‌ی یاریزان سالار حسێن ه‌وه تۆمار كرا .
به‌و ئه‌نجامه‌ش پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانی كۆی خاڵه‌كانی بكاته 13 خاڵ و له پله‌ی دوانزه‌هه‌مینی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان مانه‌وه.
ئه‌مه‌و ئه‌نجامی ته‌واوی یارییه‌كان و ڕیزبه‌ندی تیپه‌كان به‌م شێوه‌یه‌یه :