پێشمه‌رگه سپۆرت -
له درێژه‌ی یارییه‌كانی 38 هه‌مین پاڵه‌وانێتی باله‌ی یانه‌كانی ولاَتانی عه‌ره‌ب كه له ئێستادا یارییه‌كانی له شاری قاهیره‌ی ولاَتی میسر به‌ڕێوه ده‌چێت ، تیپی باله‌ی یانه‌ی غازی شاری به‌سره دووه‌م یاری خۆی ئه‌نجام دا‌و ڕوبه‌ڕوی یانه‌ی زه‌مالیكی میسری بۆوه.
له‌و یارییه‌دا و پاش ئه‌وه‌ی یانه‌ی غاز به دوو گێم له پێش بوو به‌لاَم له گێمی سێهه‌م یاریزانانی غاز نه‌یان توانی ئه‌نجامی یارییه‌كه یه‌كلا بكه‌نه‌وه و به ئه‌نجامی 2-3 گێم و به خاڵه‌كانی (25 - 23 و 25 - 21 و 19 - 25 و 20 - 25 و 11 - 15 ) توشی شكست هاتن .
ئه‌مه‌و هه‌ر له یارییه‌كانی دووه‌م ڕۆژ بنی یاس به ئه‌نجامی 3 گێمی بێ وه‌لاَم له یانه‌ی وادی موسای برده‌وه و ئه‌نجامی یارییه‌كانی دیكه‌ش به‌م شێوه‌یه بوون :
خدمات جبال × شه‌باب ئه‌هلی 1-3
سیب × خه‌یبه‌ل3-0
هیلال × ئه‌هلی 0-3
ئه‌ساریا × ئه‌هلی 0-3