پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی جیهان به هاوكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق و یه‌كێتی ناوه‌ندی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق خولێكی بۆ 24 ڕاهێنه‌ر و سه‌رپه‌رشتیاری سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌كانی عێراق ئه‌نجام دا .
خوله‌كه هه‌ردوو وانه‌بێژی نێو ده‌وڵه‌تی ( د. عاتف سه‌ید ئه‌حمه‌د میسری و د . عه‌لی سادق ) وانه‌كانیان به شێوه‌ی تیۆری و پراكتیكی وته‌وه‌و له ماوه‌ی 11 ڕۆژ و 80 كاتژمێر وانه‌كان به به‌شداران درا ، كه تێیدا و له یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ( ڕه‌نجده‌ر قادر ) توانی به باشترین نمره‌ی خوله‌كه و له كۆی 8 نمره 7 نمره به‌ده‌ست بهێنێت .