پێشمه‌رگه سپۆرت -
شاری قاهیره‌ی ولاَتی میسر میوانداری له 38 هه‌مین پاڵه‌وانێتی باله‌ی ولاَتانی عه‌ره‌بی ده‌كات .
بڕیاره له به‌رواری 16 تا 28 ی 2 / 2020 و له شاری قاهیره‌ی ولاَتی میسر 38 هه‌مین پاڵه‌وانێتی باله‌ی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ولاَتانی عه‌ره‌بی به‌ڕِێوه بچێت كه تێیداو یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه وه‌ك نوێنه‌ری عێراق به‌شداری له یارییه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه ده‌كات و شان به شانی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ش ، یانه‌ی غازی شاری به‌سره به‌شداره .
له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا یانه‌كانی 12 ولاَتی عه‌ره‌بی به‌شداری ده‌كه‌ن كه بریتین له ( میسر ، سعودیه ، عه‌مان ، ئیمارات ، لیبیا ، عێراق ، فه‌ڵه‌ستین ، به‌حرێن ، ئه‌رده‌ن ، قه‌ته‌ڕ ، یه‌مه‌ن و كوێت ) .
ئه‌مه‌و لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری پاڵه‌وانێتیه‌كه خشته‌ی یارییه‌كانی ڕاگه‌یاند كه به‌م شێوه‌یه ده‌بێت .