پێشمه‌رگه سپۆرت -
ڕۆژی شه‌ممه 1 / 2 / 2020 و له دوا یارییه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی یارییه‌كی به‌هێز بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی نازناوی قۆناغی یه‌كه‌می خولی بژارده و گه‌یشتن به قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕین ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ڕوبه‌ڕوی یانه‌ی به‌حری شاری به‌سره ده‌بنه‌وه .
ئه‌و یارییه له كاتژمێر 12:00ی نیوه‌ڕۆ ده‌ست پێده‌كات و یاریزانانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ده‌یانه‌وێت له شاری هه‌ولێره‌وه نازناوی قۆناغی بژارده و گه‌یشتن به چوار گۆشه‌ی زێڕین مسۆگه‌ر بكه‌ن .
هه‌ر له یارییه‌كانی دوا ڕۆژدا شوڕته و جه‌یش له كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆ به یه‌ك ده‌گه‌ن و دوا یاریش له كاتژمێر 4:00 و له نێوان یانه‌كانی ده‌غاره و هه‌ولێر ده‌بێت .