پێشمه‌رگه سپۆرت -
خولی پله نایابی لاوانی یانه‌كانی كوردستان درێژه‌ی ده‌بێت و بڕیاره كاتژمێر 2:30 خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 31 / 1 / 2020 یارییه‌كانی هه‌فته‌ی یانزه‌هه‌مین و دوا هه‌فته‌ی خوله‌كه ئه‌نجام بدرێت .
تێیداو له‌م هه‌فته‌یه‌دا لاوانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له یارییه‌كی به‌هێزدا ڕوبه‌ڕوی یانه‌ی نه‌ورۆزی هاوشاری ده‌بێته‌وه .
ئه‌مه‌و خشته‌ی ته‌واوی یاریه‌كانی هه‌فته‌ی یانزه‌هه‌م به‌م شێوه‌یه ده‌بێت .