پێشمه‌رگه سپۆرت -
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه پشوو بوو بۆ سه‌رجه‌م تیپه‌كان به‌لاَم كوڕانی تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی مه‌شقه‌كانیان چڕكرده‌وه و له نێو هۆڵی تایبه‌ت به له‌ش جوانی ئاماده‌كاریان بۆ یارییه‌كه‌یان له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی جه‌یش ئه‌نجام دا .
بڕیاره كاتژمێر 6:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی چوار شه‌ممه 29 / 1 / 2020 ، تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه روِبه‌ڕوی یانه‌ی جه‌یشی به‌غداد ببنه‌وه و ئه‌و یارییه‌ش ده‌ست پێكێكی گرنگ ده‌بێت بۆ به‌ده‌ست هێنانه‌وه‌ی خاڵی زیاتر و سه‌ركه‌وتن به‌ره‌و لوتكه‌ی ڕیزبه‌ندی .