پێشمه‌رگه سپۆرت -
له شاری هه‌ولێر و له نێو هۆڵی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی زانكۆی سه‌لاَحه‌دین سێهه‌م ڕۆژی یارییه‌كانی خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ده‌ستی پێكرد ، له یاری لوتكه‌ی خوله‌كه كه به دێربی كوردستان ناسراوه هه‌ردوو یانه‌كانی هه‌ولێر و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به یه‌ك گه‌یشتن و دوایی یارییه‌كی به‌هێز یاریزانانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانیان به ئه‌نجامی 3-1 گێم یارییه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به كۆتابهێنن .
گێمی یه‌كه‌م له‌به‌رژه‌وه‌ندی یاریزانانی یانه‌ی هه‌ولێر به ئه‌نجامی ( 25 - 17 ) خاڵ به كۆتاهات و له گێمه‌كانی دووه‌م و سێهه‌م و چواره‌م یاریزانانی پێشمه‌رگه توانیان به ته‌واوه‌تی كۆنترۆڵی یاریگه بگرنه ده‌ست و به خاڵی گێمه‌كانی (25-17) (25-23) (25-17) بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێنا .
به‌و ئه‌نجامه‌ش پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانی كۆی خاڵه‌كانی بۆ 8 خاڵ به‌رز بكاته‌وه له سێ یاری دا .