پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌به‌شداری تیپی تۆپی پێی بێچوه شێرانی 12 یانه‌ی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری و به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق لقی سلێمانی كۆبونه‌وه‌ی هونه‌ری بۆ ئه‌نجام دانی خولی بێچوه شێرانی یانه‌كانی شاری سلێمانی ئه‌نجام درا .
كۆبونه‌وه‌كه له نێو باره‌گه‌ی نوێنه‌رایه‌تی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی هه‌رێمی كوردستان له شاری سلێمانی به‌ڕێوه چوو تێیداو بڕیار درا یارییه‌كانی خوله‌كه له به‌رواری 30 / 1 / 2020 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی دووه‌می یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی ده‌ست پێبكات ، ئه‌مه‌و بڕیاره له دایك بوونی 2005 به‌ره‌و سه‌ره‌وه به‌شداری له یارییه‌كانی خوله‌كه بكه‌ن و شێوازی یارییه‌كان به دوو دۆڕان ده‌بێت .
هه‌روه‌ك تیپی تۆپی پێی بێچوه شێرانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه یه‌كێك ده‌بێت له تیپه به‌شداره‌كانی خوله‌كه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌كاری كردووه تا به ئه‌نجامێكی باش له یاریه‌كانیدا ببینرێت .