پێشمه‌رگه سپۆرت -
ڕۆژانی پێنج شه‌ممه و هه‌ینی ئه‌م هه‌فته‌یه ڕێكه‌وتی 23 و 24 / 1 / 2020 یارییه‌كانی هه‌فته‌ی سیانزه‌هه‌م و دوا هه‌فته‌ی قۆناغی یه‌كه‌می خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت و تێیداو پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی له هه‌فته‌كه‌دا و له ڕۆژی پێنج شه‌ممه میوانداری له یانه‌ی هه‌ندرێن ده‌كه‌ن .
پێشمه‌رگه بۆ ئه‌م یارییه‌ی ته‌واوی ئاماده‌كاری خۆی ئه‌نجام داوه و ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر ڕێچكه‌ی سه‌ركه‌وتن ، سه‌باره‌ت به‌و ئاماده‌كاریانه‌ی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ش ویسام محه‌مه‌د بازگ سه‌رپه‌رشتیاری تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له قۆناغی یه‌كه‌م دركمان به هه‌ڵه‌كانمان كرد به‌لاَم بۆ قۆناغی دووه‌م جیاواز ئاماده‌كاری ده‌كه‌ین و ئه‌نجامه‌كان جیاواز ده‌بن .
ویسام ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ده‌یانه‌وێت له قۆناغی دووه‌م ژماره‌یه‌كی قورس بن و بۆ ئه‌وه‌ش كار ده‌كه‌ن ، سه‌باره‌ت به‌م یارییه‌یان كه‌له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن ، سه‌رپه‌رشتیاری تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ووتی تیپه‌كه ئاماده‌یه‌و ده‌مانه‌وێت خاڵی یارییه‌كه به‌ده‌ست بهێنین .
هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه‌دا پێنج یاری دیكه ئه‌نجام ده‌درێت و خشته‌ی ته‌واوی یاریه‌كانیش به‌م شێوه‌یه ده‌بن .