پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا بووه میوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر و دوایی یاریه‌كی به‌هێز سه‌رئه‌نجام پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی سێ خاڵی ئه‌و یاریه‌ی له‌ده‌ست دا .
یارییه‌كه له‌سه‌ر یاریگه‌ی پیرمام و له چوارچێوه‌ی هه‌فته‌ی دوانزه‌ی قۆناغی یه‌كه‌م ئه‌نجام دراو سه‌رئه‌نجام كۆتایی به 2-1 گۆڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی خاوه‌ن یاریگه به كۆتاهات .
ئه‌مه‌و له هه‌مان ڕۆژ سێ یاری دیكه ئه‌نجام درا و تێیداو هه‌ندرێن به گۆڵێكی بێ وه‌لاَم له دهۆكی برده‌وه و ده‌ربه‌ندیخانیش له نێو یاریگه‌ی خۆیداو به ئه‌نجامی 2-3 گۆڵ له‌به‌رامبه‌ر زێره‌ڤانی توشی شكست هاتن ، هه‌رچی زاخۆ و برایه‌تی بوو به گۆڵێك یه‌كسان بوون .