پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی پێشمه‌رگه قوتابخانه‌ی پێگه‌یاندنی چه‌ندان پاڵه‌وان له‌سه‌ر ئاستی شاری سلێمانی و كوردستان و عێراق دووباره مێژوویه‌كی وه‌رزشی پرشنگداری نوسییه‌وه پاش ئه‌وه‌ی سێهه‌مین یاریزانی تیپی شه‌تڕه‌نجی یانه‌كه‌ی ، یاریزانی لاو ئه‌حمه‌د جه‌زا توانی ببێته مامۆستای نێو ده‌وڵه‌تی .
ئه‌مه‌و پاش ئه‌وه‌ی له پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی عه‌ره‌بی دا ئه‌حمه‌د جه‌زا توانی پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ست بهێنێت ئه‌و یاریزانه به فه‌رمی وه‌ك مامۆستایی نێو ده‌وڵه‌تی ( استاذ دولی اتحادی ) ناسێنرا .
سه‌باره‌ت به به‌ده‌ست هیێنانی ئه‌و نازناوه‌ش ئه‌سعه‌د ئیسماعیل سه‌رپه‌رشتیاری گشتی به‌شی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، ئاست به‌رزی یاریزان ئه‌حمه‌د جه‌زا له پاڵه‌وانێتیه ده‌ره‌كییه‌كاندا نازناوێكی دیكه‌ی به‌ده‌ست هێنا و توانی ببێته مامۆستای نێو ده‌وڵه‌تی ، هه‌روه‌ك ئه‌سعه‌د ئاماژه‌ی پێدا كه ئه‌مه سێهه‌م یاریزانی تیپی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌یه كه ده‌بێته مامۆستایی نێو ده‌وڵه‌تی و پێش ئه‌ویش و له ساڵی 2010 ئاكار عه‌لی له پاڵه‌وانێتی عه‌ره‌بی دا توانی ئه‌و نازناوه به‌ده‌ست بهێنێت و ساڵی 2014 ش زۆزگ سه‌لاَح له ولاَتی نه‌رویج هه‌مان بڕوانامه و نازناوی به‌ده‌ست هێناوه .
دواجار سه‌رپه‌رشتیاری به‌شی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه پیرۆزبایی له ئه‌حمه‌دی پاڵه‌وان و یانه‌كه‌ی و شاری سلێمانی كرد بۆ ئه‌و ئه‌نجام و ده‌ست كه‌وتانه .