پێشمه‌رگه سپۆرت -
ڕابه‌ر مه‌ولودی پاڵه‌وانی پێشمه‌رگه و هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ یاری كاراتێ له پاڵه‌وانێتی كاراتێی ئازه‌ر باینجان توانی ئه‌نجامه‌كان بۆ خۆی مسۆگه‌ر بكات و له كێشی - 75 كغم دا و پاش ئه‌وه‌ی له یاریزانانی ولاَتانی مه‌قدۆنیا و ئیتاڵیا و ڕوسیای برده‌وه گه‌یشته یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه كه له‌به‌رامبه‌ر یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئازه‌ر باینجان یاری ده‌كات .
له سایتی پێشمه‌رگه سپۆرته‌وه زانیاری زیاتر له‌سه‌ر كێبڕكێكانی پاڵه‌وانێتیه‌كه و ئه‌نجامی یاریه‌كانی یانه‌ی پێشمه‌رگه ده‌خوێننه‌وه.