پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی كوردستان و به هه‌ماهه‌نگی لقی سلێمانی یه‌كێتیه‌كه له شاری سلێمانی و له‌سه‌ر تراكه‌كانی یاریگه‌ی زانكۆی سلێمانی پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی كوڕان و كچانی یانه‌كانی كوردستان ده‌ستی پێكرد .
له پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا كوڕان و كچانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانیان چه‌ندین ئه‌نجامی به‌رچاو به‌ده‌ست بهێنن و چوار ژماره‌ی پێوانه‌یی نوێشیان تۆمار كرد .
له یاری 400 مه‌تر به‌ربه‌ست كچه یاریزانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ئه‌ڤین سه‌عید توانی ژماره‌ی پێوانه‌یی كوردستان بشكێنێت كه پێشتر به ناوی شه‌مام سه‌مه‌د بوو له یانه‌ی پێشمه‌رگه .
هه‌رچی له یاری 400 مه‌تر به‌ربه‌ستی كچان بۆ ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوان بوو هۆنیا ڕه‌فعه‌ت توانی ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمار بكات و ژماره‌كه كۆنه‌كه‌ی شكاند .
ئه‌مه‌و له یاری هه‌ڵدانی قورسایی بۆ ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوان كچه یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه هۆنیا غه‌ریب توانی ژماره‌ی پێوانه‌یی كوردستان بشكێنێت كه پێشتر به ناوی بژان خۆشڤی بوو .
ئه‌مه‌و كچانی پێشمه‌رگه دووباره له یاری 4 × 100 توانیان ژماره‌ی پێوانه‌یی نوێ تۆمار بكه‌ن كه پێشتر به ناوی كچانی یانه‌ی هه‌ولێر بوو .
هه‌رچی كوڕانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی یه چه‌ندین پله‌ی یه‌كه‌میان به‌ده‌ست هێنا و له پێشه‌نگی تیمی هاتن .
ئه‌نجامی تیمییه‌كان :
كوڕان پێشكه‌وتوان ، پێشمه‌رگه 53 خاڵ له پێشه‌نگ دێت
تازه‌پێگه‌یشتوانی كوڕانی پێشمه‌رگه و سه‌رچنار به 40 خاڵ یه‌كسانن .
له‌سه‌ر ئاستی كچانیش پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به 54 خاڵ له پله‌ی دووه‌م دێت و له‌سه‌ر ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوانیش پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كانی گرتووه .