پێشمه‌رگه سپۆرت -
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی چوار شه‌ممه 30 / 10 ی 2019 شاندی تیپی كاراتێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه كه پێك هاتبوون له ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌ر و یاریزانان گه‌یشتنه شاری گوڵسان له شیمالی ولاَتی ئێران ، ئه‌مه‌و پاش گه‌یشتنی شانده‌كه و به فه‌رمی له‌لایه‌ن ئاغای جه‌به‌له‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی كاراتێی شاری گوڵسان و به‌رپرسانی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی و كاربه‌ده‌ستانی وه‌رزشی به چه‌پكه گوڵ پێشوازی كران و هه‌روه‌ك پاش به‌خێرهێنان له‌لایه‌ن به‌رپرسانی وه‌رزشی شاندی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌ره‌و شوێنی حه‌وانه‌وه‌یان به‌ڕێكران .
سه‌باره‌ت به گه‌یشتنیان و به‌شداری تیپه‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا ئه‌رسه‌لان مورادی ڕاهێنه‌ری تیپی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، به سوپاسه‌وه و به فه‌رمی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به نوێنه‌رایه‌تی عێراق بانگێشتی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه كراوین و پاش پێشوازیه‌كی گه‌رم بڕیاره یاریزانانی تیپی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه له ڕۆژی پێنج شه‌ممه 11 ی 10 / 2019 به‌شداری له یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا بكه‌ن كه پێنج هه‌ڵبژارده‌ی ولاَتان و دوو تیم له ولاَتی ئێران تێیدا به‌شدارن و یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ش به نوێنه‌رایه‌تی عێراق به‌شداری كردووه .