پێشمه‌رگه سپۆرت -
به ئه‌نجام دانی دوو یاری كۆتایی هات به یاریه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می یانه به‌شداره‌كانی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق كه تێیداو له دوایی دوو سه‌ركه‌وتنی یه‌ك له دوایی یه‌ك یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانی ببێته پاڵه‌وانی قۆناغی یه‌كه‌می خوله‌كه .
ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه 12 / 10 / 2019 و له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی هه‌ولێر و له یاریه‌كی یه‌ك لایه‌نه‌دا كوڕانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به ئه‌نجامی 3- 0 گێم توانیان بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن له تیپی باله‌ی یانه‌ی حه‌بانیه كه خاڵی گێمه‌كانی ئه‌و یاریه بریتی بوون له 25 - 21 و 25 - 22 و 25 - 18 .
ئه‌مه‌و دووه‌م یاری دا كه یاریه‌كی ماراسۆنی بوو تێیداو یاریزانانی هه‌ولێر توانیان له نێو جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان و به ئه‌نجامی 3-1 گێم بردنه‌وه له‌سه‌ر ده‌ستی شوڕته‌كان مسۆگه‌ر بكه‌ن ، به‌و ئه‌نجامه‌ش پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانی ببێته پاڵه‌وانی قۆناغی یه‌كه‌می خوله‌كه .