پێشمه‌رگه سپۆرت -
له درێژه‌ی یاریه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م دا تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه دووه‌م یاری خۆی ئه‌نجام دا‌و بووه میوانی یانه‌ی هه‌ولێر ، له‌و یاریه‌دا یاریزانانی پێَشمه‌رگه توانیان بچنه‌وه سه‌ر ڕێچكه‌ی سه‌ركه‌وتن و به ئه‌نجامی سێ گێمی بىَ وه‌لاَم یه‌كه‌م سێ خاڵیان مسۆگه‌ر كرد .
خاڵی گێمه‌كانی یاريیه‌كه بریتی بوون له 25 - 17 و 25 - 22 و 25 - 18 .
ئه‌مه‌و بڕیاره ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه 12 / 10 / 2019 و له نێو هۆڵی یانه‌ی هه‌ولێر و به ئه‌نجام دانی دوو یاری كۆتایی به یاریه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می خوله‌كه بێت و تێیداو پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ڕوبه‌ڕوی یانه‌ی حه‌بانیه ده‌بێته‌وه و هه‌ولێر و شوڕته‌ش دوا یاری ئه‌نجام ده‌ده‌ن .