پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی تۆپی سه‌رمێزی كوردستان به هاوكاری لقی سلێمانی یه‌كێتیه‌كه‌ی له شاری سلێمانی و له نێو هۆڵی فایه‌ق سه‌عید قه‌سابی تایبه‌ت به یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی یاریه‌كانی خولی تۆپی سه‌رمێزی كوڕان و كچانی یانه‌كانی كوردستانی ده‌ست پێكرد .
پاڵه‌وانێتیه‌كه به‌به‌شداری تیپی تۆپی سه‌رمێزی كوڕانی یانه‌كانی ( سلێمانی ، قه‌لاَ دزێ ، ئاشتی ، دهۆك ، په‌یام ، ئه‌كاد ، ده‌ربه‌ندیخان ، هه‌ڵه‌بجه ، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ، برایه‌تی ، به‌ختیاری ، سۆلاڤ ، كۆیه ، نه‌ورۆز ، چوار قوڕنه ، زێره‌ڤانی و كفری ) و ( پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ، كۆیه ، ئه‌كاد و ئاشتی ) بۆ ئاستی كچان به‌ڕێوه ده‌چێت و هه‌روه‌ك بڕیاره 10 تیپی ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌م تا ده‌یه‌می كوڕان ببنه پله نایابی كوردستان و 7 تیپیش ده‌بنه پله یه‌كی كوردستان .
له ده‌ست پێكی یاریه‌كاندا و له یه‌كه‌م ڕۆژدا كوڕانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی سێ یاریان ئه‌نجام دا و توانیان سێ سه‌ركه‌وتنی یه‌ك له دوایی یه‌ك به‌ده‌ست بهێنن .
له یاری یه‌كه‌مدا یاریزانانی پێشمه‌رگه به ئه‌نجامی سێ یاری بێ وه‌لاَم له تیپی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی وه‌رزشی به‌ختیاریان برده‌وه و دووه‌م یاریشیان به هه‌مان ئه‌نجام له تیپی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی كۆیه برده‌وه .
هه‌رچی یاری سێهه‌م بوو به سێ یاری بێ وه‌لاَم له‌به‌رژه‌وه‌ندی كوڕانی پێشمه‌رگه به كۆتاهات كه تێیدا ڕوبه‌ڕوی كوڕانی چوار قوڕنه بونه‌وه .