پێشمه‌رگه سپۆرت -
ئاماده‌كاری تیپه‌كانی تۆپی سه‌رمێزی كوڕان و كچانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه بۆ به‌شداری له خوله‌كان به‌رده‌وامه و پاش بڕیاردان له به‌ڕێوه چوونی خولی كوڕانی كوردستان كه بڕیاره یاریه‌كانی له ڕۆژانی 19 تا 21 / 9 / 2019 و له نێو هۆڵی فایه‌ق قه‌ساب له شاری سلێمانی به‌ڕێوه بچێت ، كوڕانی یانه‌ی پێشمه‌رگه دوایی ئه‌و ئاماده‌كارییه چڕه بۆ ئه‌نجام به‌شداری ییاریه‌كانی خوله‌كه ده‌كه‌ن .
ڕێكه‌وت ڕه‌ووف ڕاهێنه‌ری تیپی تۆپی سه‌رمێزی كوڕانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، تیپه‌كه‌مان له هه‌مان پێكهاته‌ی خولی عێراق پێك دێن كه بریتین له یاریزانان ( سه‌یوان ، به‌ختیار ، مه‌به‌ست و شاڕۆژ ) و ئاماده‌كاری ته‌واومان كردووه تا بتوانین له خولی تۆپی سه‌رمێزی كوردستان ئه‌نجام به‌ده‌ست بهێنین .
ئه‌مه‌و بڕیاره یاریه‌كانی خولی كوردستان به‌به‌شداری 16 تیپ بۆ ئاستی كوڕان به‌ڕێوه بچێت و له كۆتایش 10 یانه‌ی ده‌بنه پله نایاب و 6 یانه‌ی ده‌بنه پله یه‌كی كوردستان.