پێشمه‌رگه سپۆرت -
له درێژه‌ی یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتی تێنسی سه‌ر زه‌وی یانه‌كانی كوردستان بۆ ئاستی پله نایاب و له سێهه‌م یاری خۆیدا تیپی تێنسی سه‌رزه‌وی كوڕانی یانه‌ی پێشمه‌رگه ڕوبه‌ڕوی یانه‌ی قه‌لاَی هه‌ولێر بونه‌وه و دوایی یاریه‌كی ماراسۆنی سه‌رئه‌نجام یاریزانانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانیان به ئه‌نجامی 2-1 یاری بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن .
به‌و ئه‌نجامه‌ش كوڕانی پێشمه‌رگه دوایی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه به سێ سه‌ركه‌وتنی یه‌ك له دوایی یه‌ك و به پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌یان توانیان خۆیان بگه‌یه‌نه قۆناغی هه‌شتی پاڵه‌وانێتی تێنسی سه‌ر زه‌وی یانه‌كانی كوردستان .