پێشمه‌رگه سپۆرت -
له شاری هه‌ولێر و به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی تێنسی سه‌ر زه‌وی كوردستان و به هاوكاری لقی هه‌ولێری یه‌كێتیه‌كه پاڵه‌وانێتی تێنسی سه‌ر زه‌وی كوڕانی یانه‌كانی كوردستان به به‌شداری 16 یانه ده‌ستی پێكرد.
له یه‌كه‌م یاری خۆیدا و سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 12 / 9 / 2019 تیپی تێنسی سه‌ر زه‌وی یانه‌ی پێشمه‌رگه ڕوبه‌ڕوی یانه‌ی كۆیه بونه‌وه و تێیداو دوایی دوو سه‌ركه‌وتن توانیان یه‌كه‌م یاری به‌به‌ده‌ست هێنانی خاڵه‌كانیان كۆتایی پێبهێنن .
ئالان سه‌لام ڕاهێنه‌ری تیپی تێنسی سه‌ر زه‌وی یانه‌ی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، پاڵه‌وانێتیه‌كه به به‌هێزی ده‌ستی پێكردوو تیپی یانه به‌شداره‌كان كێبڕكێی به‌ده‌ست هێنانی نازناوه‌كه‌ی ده‌كه‌ن كه تێیدا و خۆش به‌ختانه یاریزانانی پێشمه‌رگه سلێمانی توانیمان له یه‌كه‌م یاری دا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنین .
ئالان ووتیشی پاڵه‌وانێتیه‌كه ماوه‌ی چوار ڕۆژ ده‌خایه‌نێت و سه‌ر له‌به‌یانیان و ئێواران یاریه‌كانی به‌ڕِێوه ده‌چن .