دیمه‌نێك له مه‌شقه‌كانی كیژانی پێشمه‌رگه
پێشمه‌رگه سپۆرت -
بۆ یه‌كه‌م جار و له مێژووی وه‌رزشی و یاری گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌كانی عێراق له شاری سلێمانی ئه‌نجام ده‌درێت .
یه‌كێتی ناوه‌ندی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق بڕیاری دا به ئه‌نجام دانی پاڵه‌وانێتی سێهه‌م و دوا پاڵه‌وانێتی وه‌رزی 2019 ی خۆی كه له شاری سلێمانی ئه‌نجام بدرێت و هه‌روه‌ك یاریگه‌ی زانكۆی سلێمانی میوانداری له یاریه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه به‌هێزه ده‌كات .
بڕیاره یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه له به‌رواری 18 تا 21 ی مانگی 9 - 2019 و به‌رده‌وام بێت و هه‌روه‌ك یاریه‌كانی بۆ سه‌رجه‌م ئاسته‌كانی كوڕان و كچان له تازه‌پێگه‌یشتوان و لاوان و پێشكه‌وتوان ده‌بێت .
سه‌باره‌ت به به‌شداری تیپه‌كه‌شیان له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا زه‌رده‌شت ڕه‌فیق سه‌رپه‌رشتیاری گشتی به‌شی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، خۆش به‌ختانه و بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی وه‌رزشی عێراق دا پاڵه‌وانێتیه به‌هێزه‌كه‌ی عێراق له شاری سلێمانی ئه‌نجام ده‌درێت و یه‌كێتی ناوه‌ندی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق بڕیاری داوه له واده‌ی خۆی یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه ئه‌نجام بدرێت .
ئه‌مه‌و زه‌رده‌شت ڕه‌فیق ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ته‌واوی ئاماده‌كاری كردوه بۆ به‌شداری له یاریه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا و له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاسته‌كانی كچان به پێشكه‌وتوان و تازه‌پێگه‌یشتوان وه‌ك تیم به‌شداری ده‌كه‌ین و یاریزانانیش بۆ ئه‌نجام ڕكابه‌ری و كێبڕكێ ده‌كه‌ن .
هه‌روه‌ك ناوبراو ئاماژه‌ی پێدا كه یارییه جۆراو جۆره‌كانی پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق له 17 یاری پێك دێن و هه‌ربۆیه له‌سه‌ر ئاستی كوڕان به یاریزانانی تاك به‌شداری ده‌كه‌ین و دڵنیاشین بۆ ئه‌نجام یاریزانان یاری ده‌كه‌ن .