سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه خه‌لاَتی كیژه پاڵه‌وانێكی كرد
پێشمه‌رگه سپۆرت -
كیژه پاڵه‌وانانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی بوونه جێگه‌ی تێڕامان له پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی خۆر ئاوایی ئاسیادا و له و چوارچێوه‌یه‌شدا و پاش به‌ده‌ست هێنانی میدالیایی زیوو له یاری 100 م به‌ربه‌ست كاره‌بایی له‌لایه‌ن كیژه یاریزان كوردستان به‌مۆ جه‌مال كه نوێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقی ده‌كرد و شكاندنی ژماره‌ی پێوانه‌ی ئه‌و كیژه یاریزانه له‌لایه‌ن به‌ڕێز شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه خه‌لاَت كرا .
له‌و دیداره‌دا كه به ئاماده‌بوونی زه‌رده‌شت ڕه‌فیق سه‌رپه‌رشتیاری گشتی تیپی گۆره‌ِپان و مه‌یدانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ڕێوه چوو سه‌ره‌تا به‌ڕێز شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا پیرۆزبایی خۆی له ستافی تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه كرد كه توانیان له پاڵه‌وانێتی خۆر ئاوایی ئاسیادا ببنه پێگه‌یه‌كی به‌هێزو میدالیایان بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌ده‌ست هێنا هه‌روه‌ك پیرۆزبایی له كیژه یاریزان كوردستان به‌مۆ جه‌مال كرد كه وه‌ك كیژێكی تازه‌پێگه‌یشتوو له پاڵه‌وانێتیه‌كی جیهانی دا توانی ژماره‌یه‌كی نوێ بۆخۆی تۆمار بكات و به‌وه‌ش ناوی به گه‌شاوه‌ی له گۆڕه‌پانی یاریه‌كه‌ی دا بۆ مێژوو بمێنێته‌وه .
به‌ڕێز سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه پاڵپشتی خۆی بۆ تیپه‌كه دووپات كرده‌وه و هیوایی سه‌ركه‌وتنی به‌رده‌وامی بۆ خواستن و هه‌روه‌ك خه‌لاَتی كیژه یاریزانی كرد كه توانی ئه‌و ئه‌نجامه شایسته‌یه به‌ده‌ست بهێنێت .