پاڵه‌وانێتی سه‌وڵ و كانۆی كوردستان
پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی سه‌وڵ و كانۆی كوردستان چالاكییه‌كانی ده‌ست پێكردوو له پاڵه‌وانێتی كوڕان و كچانی یانه‌كانی كوردستان دا كه شه‌ش یانه به‌شداری كرد ، تیپی كوڕان و كچانی یانه‌ی پێشمه‌رگه توانیان پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ست بهێنن .
یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه كاتژمێر 4:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه 27 / 8 / 2019 و له‌سه‌ر ده‌ریاچه‌ی دووكان ئه‌نجام دراو دوایی به‌شداری تیپی سوڵو كانۆی یانه‌كانی ( دووكان ، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ، پیره‌مه‌گرون ، قه‌لاَ دزێ ، سیروانی شاره‌زوور و ئافرۆده‌یت ) سه‌رئه‌نجام و له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاسته‌كانی كوڕان و كچان پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانی پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ست بهێنێت و پله‌ی یه‌كه‌می ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌ش بۆ كوڕان و كچانی یانه‌ی دووكان بوو.
سه‌باره‌ت به‌و ئه‌نجامه‌شیان محه‌مه‌د فازڵ ڕاهێنه‌ری تیپی سه‌وڵ و كانۆی یانه‌ی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، پاڵه‌وانێتیه‌كی به‌هێزی پڕ ململانێی یاریزانان بوو به‌و پێیه‌ی چه‌ندین یاریزانی به‌هێز كه له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دان به‌شدار بوون كه خۆش به‌ختانه‌ش كوڕان و كچانی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانیان پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ست بهێنن .