حسێن نه‌میر شامل- فۆتۆ : عه‌لا ساعدی
پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌مه‌به‌ستی تۆكمه كردنی تیپه‌كه‌یان و بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ به شێوه‌ی خواستن حسێن نه‌میر شاملی یاریزانی تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه و هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌چێته یانه‌ی المشاریع ئه‌رده‌نی .
له‌و باره‌یه‌وه حسێن نه‌میر شاملی یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، یانه‌ی المشاریع یه‌كێكه له یانه‌كانی خولی پله یه‌كی ئه‌رده‌نی و پاش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیان پێوه‌كردم به ڕاوێژ له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌م ، یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به شێوه‌ی خواستن و بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ ده‌چمه نێو پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌یان تا ئاستی تیپه‌كه به‌رزتربێته‌وه و له خولی پله یه‌كی ئه‌و ولاَته بمێننه‌وه .
حسێن نه‌میر ووتیشی پاش كۆتاهاتنی ئه‌و خوله ده‌گه‌ڕێمه‌وه نێو مه‌شق و ئاماده‌كاری تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ به‌شداری له خولی باله‌ی یانه‌كانی عێراق بۆ وه‌رزی نوێ و هه‌وڵ ده‌ده‌ین باشترین تیم بین له خولی عێراق بۆ به‌ده‌ست هێنانی پله‌كانی پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی .