پێشمه‌رگه سپۆرت -
یاریه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می خولی باله‌ی كچانی یانه‌كانی عێراق له نێو هۆڵه‌كانی یانه‌ی پێشمه‌رگه و سلێمانی به كۆتاهاتن و دوایی یارییه به‌هێزه‌كانی خولكه كه له‌لایه‌ن تیپه به‌شداره‌كان ئه‌نجام دراو كێبڕكێكی به‌هێز هه‌بوو بۆ گه‌یشتن به قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕین ، دواجار له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می یانه به‌شداره‌كان كه كۆمه‌ڵه‌ی ئاگرین بوو تیپه‌كانی باله‌ی كچانی یانه‌كانی قه‌ره‌قوش به پله‌ی یه‌كه‌م و ئافرۆده‌یت به پله‌ی دووه‌م سه‌ركه‌وتن بۆ یاریه‌كانی قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خوله‌كه ، ئه‌مه‌و له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م هه‌ردوو تیپی باله‌ی كچانی یانه‌كانی كۆیه به پله‌ی یه‌كه‌م و ده‌ربه‌ندیخان به پله‌ی دووه‌م خۆیان گه‌یانده یاریه‌كانی ئه‌و قۆناغه .
بڕیاره كاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی دوو شه‌ممه 5 / 8 / 2019 یاریه‌كانی قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕین ئه‌نجام بدرێن و تیپی باله‌ی یانه‌ی قه‌ره‌قوش له‌به‌رامبه‌ر كچانی ده‌ربه‌ندیخان یاری ده‌كات و هه‌روه‌ك هه‌ردوو تیپی باله‌ی كچانی یانه‌كانی ئافرۆده‌یت و كۆیه له هه‌مان ڕۆژ ڕوبه‌ڕوی یه‌كدی ده‌بنه‌وه .