بێچوه‌ شێرانی‌ پێشمه‌رگه‌ و ئاشتی‌ دۆستانه‌ به‌ یه‌ك گه‌یشتن

بێچوه‌شێرانی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

ئاماده‌كاری‌ فێرگه‌ی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وامه‌ و له‌ درێژه‌ی‌ ئه‌و مه‌شق و ئاماده‌كاریانه‌ و بۆ زیاتر به‌ره‌و پێش چوونی‌ ئاستی‌ یاریزانانی‌ تیپه‌كه‌ و به‌ یاریه‌كی‌ دۆستانه‌ بێچوه‌شێرانی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ له‌سه‌ر یاریگه‌ی‌ فه‌رمانده‌یی‌ تایبه‌ت به‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ میوانداریان له‌ بێچوه‌ شێرانی‌ یانه‌ی‌ ئاشتی‌ هاوشاریان كردوو دوایی‌ یاریه‌كی‌ پڕ چێژ و ئاست به‌رز له‌لایه‌ن یاریزانانی‌ هه‌ردوو تیم سه‌رئه‌نجام تیپی‌ بێچوه‌ شێرانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ خاوه‌ن یاریگه‌ توانی‌ به‌ گۆڵێكی‌ بێ‌ وه‌لاَم بردنه‌وه‌ به‌ده‌ست بهێنن .

فۆتۆ: ئەمیر سعداللە



PM:10:43:01/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 1733 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌