پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ یاریه‌كانی خولی باله‌ی كچانی یانه‌كانی كوردستان ، تیپی باله‌ی كچانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له شارۆچكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان بوونه میوانی تیپی باله‌ی كچانی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان و یاریه‌كی دۆستانه‌ی ئاماده‌كاریان ئه‌نجام دا .
له‌و یاریه‌دا كچانی هه‌ردوو تیم به هه‌وڵی به‌جێگه‌یاندنی پلانه‌كانی ڕاهێنه‌ر یاریان ئه‌نجام دا‌و سه‌رئه‌نجام دوایی یاریه‌كی به‌هێز كچانی پێشمه‌رگه‌ی میوان توانیان یارییه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به كۆتابهێنن و به ئه‌نجامی 3 گێمی بێ وه‌لاَم بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێنا .
ئه‌مه‌و كچانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ئاماده‌كاری بۆ یاریه‌كانی خوله‌كه درێژه پێده‌دات و ده‌یه‌وێت پله‌كانی پێشه‌نگ له خوله‌كه به‌ده‌ست بهێنێت .