پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌به‌شداری پێنج تیپی تۆپی سه‌رمێزی كچان و به سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی سه‌رمێزی عێراق یارییه‌كانی كۆتایی خولی نایابی تۆپی سه‌رمێزی كچانی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام دراو دوایی مانه‌وه‌ی هه‌ردوو تیپه‌كانی تۆپی سه‌رمێزی كچانی یانه‌كانی غازی به‌سره‌و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی بۆ یاری كۆتایی سه‌رئه‌نجام له‌و یاریه‌دا كه به یارییه‌كی ئاگرین به كۆتاهات كچانی غازی به‌سره توانیان بردنه‌وه به ئه‌نجامی 3-1 یاری به‌ده‌ست بهێنن و به‌و ئه‌نجامه‌ش كچانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانیان پله‌ی دووه‌م و جامی دووه‌می مسۆگه‌ر بكه‌ن .
له‌و خوله‌كه و بۆ ئاستی كوڕان تیپی تۆپی سه‌رمێزی كوڕانی یانه‌ی سه‌ناعه‌ی به‌غداد پله‌ی یه‌كه‌میان به‌ده‌ست هێنا و پله‌كانی دووه‌م و سێهه‌میش بۆ یانه‌كانی سلێمانی و جه‌یشی به‌غداد بوو .